Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:40

وه‌زاره‌تی کاره‌با: پڕۆژه‌ی کاره‌بای وێستگه‌ی سۆران به‌رێژه‌ی 76% ته‌واو بووه‌

کوردستان TV
100%


  ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 3 ى 8 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پڕۆژه‌ی كاره‌بای (132KV) ی وێستگه‌ی سۆران  له‌ ئێستادا، به‌ڕێژه‌ی 76 ته‌واو بووه‌ و كاركردنیش  تێیدا به‌رده‌وامه‌.  
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: بریارە تا کۆتایی ساڵ پرۆژەکە بکەوێتە بواری خزمەتکردن کە سودێکی زۆری بۆ سنوری ناوچەی سۆران دەبێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  پڕۆژه‌ی هێڵی  (132KV) وێستگەی سۆران، له‌ سێ به‌ش پێك هاتووه‌، به‌م شێوه‌یه‌: 
• فراوانکردنی وێستگەی 132KV 
• راکێشانی هێلێکی نوێی 132KV بۆ وێستگەی سۆران بەدرێژایی (16 کم)
• گۆڕینی تەلی 132KV لە نێوان وێستگەی شەقلاوە و وێستگەی سۆران بە درێژایی (37 کم).

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.