Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:34

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمریکییه‌کان له‌ عێراق: لە هاریکاری و پاراستنی ناوچەکە لە هەر مەترسییەک بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی دووشه‌مه‌ 2 ى 8 ى 2021 ،  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  کۆڵۆنێل مایکڵ کۆلینان بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمریکییه‌كان لە عێراق و پیتەر بلەیدس ڕاوێژکاری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمریکییه‌كان لە عێراق کرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژیی عیراق و ئەمه‌ریکا، ئاڵۆزییەکان و جموجۆڵی داعش لە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپا و پێشمەرگە، بەردەوامیی یارمەتییە لۆجیستییەکان بۆ پێشمەرگە، چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی دۆخى ئەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان تێدایه‌، تاوتوێ کرا.

 جێگری سەرۆک سوپاسی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد، هاریکاریی و یارمەتییە لۆجستییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر بەردەوامیى ئۆپەراسیۆنی هاوبەشى پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان بۆ له‌ناوبردنى یەکجارەکیی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا، كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمریکییه‌كان لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی لە هاریکاری و پاراستنی ناوچەکە لە هەر مەترسییەک بەردەوام دەبێت، پاشان باسی لە گرنگیی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئه‌مه‌ریكا و بە هاوبەشیی هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان لە بواری ئابووری و سەربازیدا ده‌ربڕى.

هەردوولا لەسەر هەماهه‌نگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هاوڕا بوون و جەختیان لەسه‌ر گرنگیی یەکخستنەوە و چاکسازیی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی كرده‌وه‌، هەروەها پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی بۆشاییی ئەمنییان هه‌یه‌ بە گرنگ زانی، ئەمەش بە هەماهەنگی و گفتوگۆی زیاترى سوپای عێراق و پێشمەرگە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.