Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:40

چین.. ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌که‌ی رۆژانی رابردوو بۆ 302 که‌س به‌رزبۆوه‌

50 کەسیش بێ سەروشوێنن
کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی بارانی بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی هێنان لە چین گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 302 کەس.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی حکوومەت لە ویلایەتی هێنان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی لافاوەوە لە شاری جینگکۆی 292 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا، بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە 99 کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ 302 کەس و 50 کەسیش بێ سەروشوێن بوون کە گەڕان بەشوێنیاندا درێژەی هەیە.
بەهۆی ئەو بارانەی لە 17ی تەمووزەوە ناو بە ناو لە هێنان دەبارێت لە 10ی تەمووزدا لافاو ناوچەکەی گرتەوە.
لە شاری جینگجۆو لافاو، تۆڕی میترۆی شارەکەی داپۆشی و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.