Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:53

پۆلیسی گه‌رمیان: که‌سێک به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى تراکتۆره‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2 ى 8 ى 2021 ،  لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنورەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (عوسمان ئه‌حمه‌د وەیس ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.
راشیده‌گه‌ێنێت:  بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شۆفێری تراکتۆرەو لای ماڵی خۆیان کەوتۆتە ژێر تراکتۆرەکەیەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.