له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بڵاویكردهوه: ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و ئاوەڕۆی لوولەیی لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر كەوتنە بواری جێبەجێكردن و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات كە لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە شارەكە دەكەونە بواری جێبەجێكردن.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: ئەو پرۆژانەی ئێستا كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە ژمارەیان زیاتر لە حەوت پرۆژەن و لەسەر ڕێژەی 15% و هەروەها ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه، ئەو پرۆژانەی ئێستا دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە، بریتین لە پرۆژەی:
-دروستکردنی شەقامێکی 15مەتری لە گەڕەكی شارەوانی.
-دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی ئەندازیاران
-تێکەڵەڕێژکردنی سایدی دووەمی شەقامی30مەتری لە گەڕەکی فەرمانبەران بە تێکەڵەی جۆری B .
-دروستکردن و تەواوكردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی.
-دروستکردنی شەقامێکی کۆنکرێتی لە گەڕەکی موفتی.
-دروستكردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی لە گەڕەکی مامۆستایان.
-دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی گردجووتیار.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.