د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی8ی2021 حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی، حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی نه‌ناردنی بودجه نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.