دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 1 ى 8 ى 2021 ، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی : كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سبه‌ی دووشه‌مه 2 ى 8 ى 2021 ، مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت .
به‌دابه‌شکردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه کۆتایی به دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.