Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:15

به‌شێک له‌ شاره‌کانی ئێران له‌ دژی بێ پلانی حکوومه‌ت خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
#11
100%

دوای تێپه‌ڕبوونی نزیك دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ریدا، هێشتا خۆپیشاندانی نارازیبووان له‌ شاری ئه‌هوزای ئێران و به‌شێك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ دژی بێ پلانی حكومه‌ت و كێشه‌ی بێ ئاوی به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ له‌ گۆڕه‌پانی ساحیلی شاری ئه‌هوزای ئێران لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌و ده‌ستگیر كران.

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئیمتیدادی ئێرانی رایگه‌یاند ناسنامه‌ی چوار له‌ خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ئیبراهیم ئه‌لحایی، سالم ئه‌نواری ، وه‌لید به‌دوی و سه‌عید هلیچی.

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ئافره‌تن و هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه‌.

به‌ پێی دوایین ئامار كه‌ رێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م ده‌ خۆپیشاندره‌ به‌ ته‌قه‌لێكردنی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ چه‌كی گه‌رم كوژراون.

هه‌روه‌ها نزیكه‌ی دووسه‌د خۆپیشانده‌ری نارازییه‌كانی ئه‌هه‌واز ده‌ستگیر كراون كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران ناسراو به‌ هه‌رانا ناسنامه‌ی سه‌د و دوو له‌وانی ئاشكرا كردووه‌.
 

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.