Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:03

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی: هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تیی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ میدیای فه‌رمی عێڕاقی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی‌ جیا له‌ رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كشانه‌وی هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق، له‌ بواره‌كانی فرۆكه‌وتنی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و پاڵپشتی سه‌ربازی و لۆجیستی به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌مانێتی ناتۆ له‌ عێراق ته‌نها راهێنانپێكردن ده‌بێت‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌مانێتی ناتۆ و هاوپه‌مانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆستی داعش له‌ عێراق بوونی نییه‌، چونكه‌ هه‌ر كام له‌و هێزانه،‌ به‌جیا كار بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ئه‌منی عێراق ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.