Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:19

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی (18)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%


دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی (18) ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ كرد.

دەقی پەیامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:   

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (١٨) ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی بەڕێزی رۆژنامەکەتان دەکەین و، دەستی ھەوڵ و کۆششتان دەگوشین، ئومێدەوارین ھەردەم لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بەرەو پێش بچن.

رۆژنامەی(ئەڤرۆ)کە خاوەن  پەیام و بەرنامەی تایبەت بە خۆیەتی، توانیویەتی لە ماوەی ١٨ ساڵی دەرچوونیدا  خزمەتێکی زۆر لە بواری میدیای خوێنراو پێشکەش بە خوێنەرانی بکات و کەلێنێکی گەورە بە ھەواڵ و راپۆرت و بابەتە رۆشنبیریی و ھونەریەکان پڕبکاتەوە، بەمەش جێگەی شایستەی خۆی لە گەنجینەی میدیایی و کولتووریی کردۆتەوە.

خوازیارین لەو یادەدا بەھەمان بنەماکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی لەڕووی متمانە و بەرپرسیاریەتی و پیشەوەریەوە بەردەوام بن.

جارێکی دیکە ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) پیرۆز دەکەین و  پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپات دەکەینەوە، ھیواخوازین ھەردەم لە پێشکەوتن دابن..

 

دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی٧ـی٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.