واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، 38 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 38 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، رێگریی لە 27 تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە ھاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.