سەرۆکایه‌تی پەرلەمان له یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت: لە یادی (38) سى و هه‌شت ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی قوشتەپە، هەریر، سۆران، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکیان دادەنەوێنین و یاد و یادەوەرییان هه‌میشه بە بەرزی دەکەینەوە.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەنفالی بارزانییەکان سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی یه‌ك له دوای یه‌كی ڕژێمی بەعس بوو لە دژی خەڵک و خاکی کوردستان، بەعسییە فاشیستەکان لە دوای ئەنفالکردنی بارزانییەکان، هەڵه‌بجە-یان شەهید کرد و ناوچەکانی دیکه‌ی کوردستانیان ئەنفال کرد، ئەو هەموو تاوانەشیان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بوو، هاوشێوەی هەموو تاوانکارە جیهانییەکان نەیانتوانی ناسنامەی خەڵك و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بگۆڕن و خەڵكی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان کۆڵ‌یان نەدا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: لەو یادەدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات، ئەویش بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی رەشبگیری و ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کوردستان، داواش لە پەرلەمانی هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین ئەو تاوانکارییە بە جینۆساید بناسێنن و لە پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان و گەلە ستەملێکراوەکان بەردەوەام بن.
راشیدهگهیهنن: لە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ دەرکردنی یاسا و پاراستنی مافی قوربانییان درێغی ناکەین.
له كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت: جارێکی دیکە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی بەرزەفڕی ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانییان داده‌نوێنین.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان: ئەنفالی بارزانییەکان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.