شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، گەیشتە ناحیيەکە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاندێکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتووەتە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.
باس لەوەشکراوە کە ئامانج لەسەردانەکەی شاندە ئەمنییەکە بۆ ناحیەی یەسرب، ئاگاداربوونە لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ ھەینی کراوەتە سەر پرسەیەک لە ناحیەکە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاندبوو کە ھێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر پرسەیەک لە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین و لە ئاکامدا 13 کەس کوژراون 18ی دیکەیش بریندرابوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.