دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دووروبه‌ری چیا‌و بناره‌كانی گونده‌كانی ئێندزه و لێوژه و دۆڵی شه‌هیدانى له بناری قه‌ندیل و چه‌ند شوێنێكی دۆڵی باڵه‌ییانی بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه پێیڕاگه‌یاندین كه هه‌رچه‌نده فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا ته‌نیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌و ناوچانه كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر دارستان و پووش و پاوانی ناوچه‌كان كه‌وتووه.
گوتیشی: تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی په‌كه‌كه نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.