Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:57

لە دوای سەدر عەللاویش بایکۆتی هەڵبژاردنی کرد

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانیی منبەری عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی کشانەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

دوێنێش بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی لە عیراق بە سەرۆکایەتی ساڵح موتڵەگ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی راگەیاند.

بەپێى ڕاگەیەندراوێک کە هاوپەیمانی منبەری عێراق بڵاویکردوەتەوە تێیدا هاتووە، دواى بەرەى دیالۆگى نیشتیمانى، هاوپەیمانى مینبەرى عێراقی کە لەلایەن ئەیاد عەلاویەوە سەرۆکایەتى دەکرێت بایکۆتى هەڵبژاردنى پێشوەختى  ئەنجومەنى نوێنەرانیان کرد، کە بڕیارە رۆژی 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ژینگەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردن لەسایەی بەربڵاویی چەکی لەدەستدەرچوو لە عێراقدا نییە. داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین بایکۆتکردنی هەڵبژاردن رابگەیێنن.

ئاماژه‌وه‌شكراوه‌ کوشتنی چالاکڤانان و دۆخی دارایی خراپ و بەشداریپێنەکردنی ئاوارەکان لە هەڵبژاردن، هۆکارە بۆ پاشەکشەکردنمان لە هەڵبژاردنەکاندا.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2018دا، خراپترین ھەڵبژاردن بوو کە لە عێراق ئەنجامدراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەر لە چەند کاتژمێرێک بەرەى دیالۆگى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى ساڵح موتڵەگ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى راگەیاند،  لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا هەریەک لە رەوتى سەدر و حزبى شیوعى عێراق بایکۆتکرجنى هەڵبژاردنیان راگەیاندبوو.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.