Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:49

 په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی میحوه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ کرد 

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: بە مەبەستی تاووێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، بە سەرپەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

له‌راگه‌یاندراوی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌: 

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆژەیاسای نیشان و میدالیا، دوای گفتوگۆکردنى و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەندامان لەبارەیه‌وه‌، بڕیاردرا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی یاسایی و لیژنەی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار ئەنجام بدرێت بەمەبه‌ستی وەرگرتنی تێڕوانینی ئەوانیش لە سەر پڕۆژەیاسایەکە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوە و گفتوگۆی چڕ و پڕیان لەسەر کرا، ئەوانەی پێویستیان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی میحوەرەکانی پێشمەرگە کرا و لیژنە بڕیاریدا بەم زووانە سەردانی میحوەرەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک بکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.