Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:39

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌ه‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی (بە کەلتورکردنی خوێندنەوەی کتێب لە ناوەندەکانی خوێندن)، وەزارەت هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێك بە ئامادەبوونی نووسەران لە بواری نووسینی کتێبی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی .

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، لە ڕێگەی ئەم لینکەوە گشت نووسەرەکانی ئەم بوارانە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە کە بەم زووانە چ بەشێوەی رووبەروو ( بەگوێرەی دۆخی کۆرۆنا )یاخوود بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.

 له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێت: دوا کات بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە 15-8-2021.

https://docs.google.com/.../1FAIpQLSdTMd78mCOkcH.../viewform

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.