ئه‌مڕۆ 27ی ته‌مموزی 2021 له‌میانی ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبونه‌وه‌دا شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه دیبلۆماسیه‌كاندا، وتیشی: مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان پێویستده‌كات له ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان باشتر بكرێ، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌رۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.
له‌وێستگه‌ی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆگه‌دی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و كۆلۆنێل برۆس، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی كرد كه به‌رده‌وام و دڵسۆزانه له‌هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، وتیشی: "رۆڵی ئێوه جێی بایه‌خ و گرنگی زۆری ئێمه‌یه له‌پێشخستنی توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق دووپاتی كرده‌وه، له‌به‌رنامه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و باشتر له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
وتیشی: وه‌ك هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌مان له‌هه‌رێمی كوردستاندا شانازی به‌دۆستایه‌تی ئێوه‌و ئازایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، بۆیه له‌هه‌موو كاتێكدا خۆمان به‌هاوكار و دۆستی نزیكتان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و تێكشكانی تیرۆریستان‌دا.
له‌وێستگه‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كانیدا، ئه‌مڕۆ 27ی ته‌ممووزی 2021 وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیكرد له‌كۆلۆنێل چارلی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و به‌رپرسی كاروباری سیاسی كونسلخانه‌ی به‌ریتانیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆی هه‌مه لایه‌نه له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستان كرا، له‌پرسی ناوچه جێناكۆكانیشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق كردۆته‌وه، تیرۆریستانی داعش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هه‌مووان.
وتیشی: دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق چاوه‌ڕێده‌كه‌ین دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات و خوازیاری ئه‌وه‌شین پێكه‌وه سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنینه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر راگه‌یاند: پاڵپشتیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەین و هەوڵه‌كانیشمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازییه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
له كۆتا وێستگه‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، ئه‌مڕۆ 27ی ته‌ممووزی 2021 وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له کلێمێنس زێمتنەر ، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و مولحه‌قی سه‌ربازی و كۆلۆنێل د. كای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان ئاماده‌یبوون، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خێرای بابه‌تیانه‌یان بۆ پرسی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌كرد.
كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه كرد، كه‌بوونه‌ته جێی شانازی هه‌مووان، دووپاتیشی كرده‌وه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانی خۆیان فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و رێكه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای عێراق، له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌ردوولا بگه‌نه رێكه‌وتنێكی كۆنكریتی و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه.
به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی بوو له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌رئه‌نجامی باشیشی به‌ده‌سهێناوه. بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكرای كرد:" پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام و ده‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.