کرێکارێکی کوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له ڕووبای زێی گه‌وره له نزیك گوندی پیره‌ساڵی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان خنكا.
له‌وباره‌یه‌وه مقه‌ده‌م مه‌حیه‌دین، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 11:10 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ژووری بزوێنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئاگاداركرایه‌وه به بوونی ڕووداوێكی خنكان له ڕووباری زێی گه‌وره‌دا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه تیمه‌كانمان له مه‌له‌وانی مێرگه‌سۆر و بنكه‌ی به‌رگری شارستانی مێرگه‌سۆر و بلێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش گه‌ڕانێكی چڕ و به‌رده‌وامی تیمه‌كانمان توانرا كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دووری 50 مه‌تر له‌و شوێنه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی لێ خنكابوو ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و له ڕووبار بیهێننه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی "عه‌لی حسێن حوا"یه و ته‌مه‌نی 18 ساڵانه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی باداوای شاری هه‌ولێره و به‌ڕ‌گه‌ز كورده و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه و به‌مه‌به‌ستی كاركردن سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كردبوو .
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.