Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:58

عێراق.. له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له‌ 12 هه‌زار که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ پێی ئاماره‌كانیش له‌ ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 12 هه‌زار و 185 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و 71 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 8 هه‌زار و 547 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی عێراق بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 577 ھەزار و 13 کەس و لەو ژمارەیەش 18 ھەزار و 41 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 429 ھەزار و 542 کەسیش چاکبوونەتەوە.

له‌ باره‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆناوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌: لە میانی 24 کاتژمێر رابردوودا، 111 ھەزار و 122 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.