سەرچاوەیەک لە عێراق گەیشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا راگەیاند.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێکی نھێنی گەیشتووەتە بەغدا.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەمەیش دوای دێت کە بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجیی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.