جووتیار عادل ،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند : دەبێت هەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن ، هەر فەرمانبەرێکیش جێبەجێی نەکات، رێکاری دژ دەگیرێتەبەر.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: رێگە بە هیچ گەشتیارێکیش نادرێت بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین بێتە هەرێمی کوردستان.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا جووتیار عادل، گوتی: دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە و لە رەنگی نارنجییەوە بۆ رەنگی سوور دەڕۆین، ئەگەریش دۆخەکە خراپتر ببێت و تەشەنە بکات، ئەوا هەموو بژارەکان بە قەدەخەی هاتووچۆی گشتییەوە لەبەردەستی لیژنەکەیە.
جووتیار عادل ،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهمهشدا كه رێکارەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبن و لیژنەکە لە 3-8-2021 جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە.
جێگای ئاماژه پێدانه ئهمڕۆ سێشهممه لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا كۆبووهو چهند بریارێكی راگهیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.