ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27-7-2021 له چل و چواره‌مین دانیشتنی لیژنه‌ی شوێنه‌وارناسی جیهانی له رێكخراوی یۆنسكۆ، دۆسیه‌ی تۆماركردنی هه‌ورامان-ی په‌سه‌ندكرا.
ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت كه ده‌كه‌وێته هه‌ردوو پارێزگای كوردستان و كرماشان له لایه‌ن یونسكۆوه خرایه لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهان.
په‌سه‌ندكردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له جیهاندا به‌ره‌وپێشچوونی ناوچه‌كه و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتیاری و ئابووریی زیاتر ده‌سته‌به‌رده‌كات و به‌مه‌ش مێژوو و كه‌لتوری ناوچه‌كه ده‌پارێزێت.
هه‌ورامانی ته‌خت واته ته‌ختی حوكمڕانی سانه‌كان و ته‌ختی ئایینداری و دوامه‌نزڵی پیره‌كانی هه‌ورامان، چله‌خانه‌ی پیرشالیار سه‌رچاوه‌ی عیرفان و ئایینداری هه‌ورامییه‌كانی ئێره‌یه، ئه‌م شارۆچكه‌یه مه‌ڵبه‌ندی پیشه‌گه‌ری و خۆژینی ههورامییهكانه.
قه‌ڵای هه‌ورامان قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی و نه‌به‌زینی ئه‌وان ده‌سه‌لمێنێت هه‌ڵچنینی به‌رده‌كانی دیواری مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ورامان نه‌فه‌س درێژی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانی تێدا حه‌شار دراوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.