میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراق رایدهگهێنێت كه مسته‌فا كازمی ، بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،چه‌ند به‌ڵینێك به جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌دات.
ئالوسی به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: عێراق مه‌یدانێكی گرنگی ستراتیژی پێشوه‌ختی ئه‌مریكایه‌و هیچ هه‌ڵبه‌زو دابهزێك و رای گشتی ئه‌مریكا و شوێنه‌كانی دیكه، كاری تێناكات.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی عێراق گوتیشی: هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێته مایه‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی هه‌رێمی.
جێگای ئاماژه پێدانه مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته ئه‌مریكا، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.