له پێشبڕكێی تێنسی سه‌رزه‌وی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی پیاوان، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان سه‌ركه‌وتنی له قۆناغی دووه‌م به‌ده‌ستهێناو به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له یان لینارد شتروفی ئه‌ڵمانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی سێیه‌م.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش سێ بوو، له قۆناغی داهاتوودا، دیۆكۆڤیچ ڕووبه‌ڕووی ئه‌لیخاندرۆ داڤیدۆڤیچی ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌شدا، دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر سومیت ناگالی هیندستانی تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی سێیه‌مدا، مێدڤیدیڤ یاری له‌گه‌ڵ فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی ده‌كات.
هه‌ر له ڕكابه‌ریه‌كانی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ و له ئاستی خانماندا، ناومی ئۆساكای ژاپۆنی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان سه‌ركه‌وتنی له قۆناغی دووه‌م به‌ده‌ستهێناو به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ڤیكتۆریا گۆلوبیچی سویسری برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م، ئۆساكا هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش دوو به سوودی خۆی ته‌واوكردو له قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی ماركێتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكی ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.