رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا، بڕیار لە رێکاری نوێی خۆپارێزی لەو بڵاوبوونەوە خێرایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند : بەداخەوە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، رۆژانە بەداخەوە ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لۆد و قەرەباڵغی دەستی پێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، هاووڵاتییان خۆیانن بە خۆپارێزییەکانیان.
پارێزگاری هەولێ گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت لەسەر رێکارە نوێکانی خۆپارێزی کە چۆن دەبێت و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت یان نا، بۆ ئەمانە رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.