بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بە ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"ی راگەیاند، ئێران پاڵپشتی لەو میلیشیانە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و پڕچەکیان دەکات، وەزارەتەکە بیر لە بەرپەرچدانەوەی ئێران و میلیشیاکانی دەکاتەوە لە عێراق.
ئەو بەرپرسە راشیدهگهێنێت ، بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانمان و، شێوازێکی روون دەبینین لە مەشق و راهێنان و پاڵپشتیکردن و پڕچەکردن لەلایەن ئێرانەوە بۆئەم میلیشیانە.
راشیدهگهێنێت، ئیدارەی ئەمریکا بنەمای "پاراستنی سەربازەکان" بەکاردێنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی کاتێک هێرش دەکرێتە سەر ئەمریکییەکان و ئەمەش کارێکی سروشتییە و، بابەتی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و بارەگا دیپلۆماسییەکان بەشێک دەبێت لە گفتوگۆی ئەمریکی ـ عێراقی.
پێنتاگۆن: بیر لهوه دهکهینهوه وهڵامی هێرشهکانی ئێران و میلیشیاکان بدهینهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.