له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چیای زۆزک لە دەڤەری سۆران ئاگادار کراینەوە، راستەوخۆ تیمەکانمان لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی (سۆران، رواندز و دیانا) بە هاوکاریی پولیسی ژینگە و دارستان و هاووڵاتییانی گوندی بەرزێوە و دەوروبەر دوای هەوڵێکی زۆر تونرا تا شەوی رابردوو ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیدهگهێنێت: بەداخەوە ئەم ئاگر کەوتنەوەیه، بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە 20 ڕەز و باخی هاووڵاتییان و سووتانی 50 دۆنم زەوی پوش و پاوان و دارستان، هەروەها 15 ڕەز و باخی هاووڵاتییانی ناوچەکە لە سووتان ڕزگار کران.
به‌رگری شارستانی سۆران: له چیای زۆزک 50 دۆنم له پوشا و پاوان سوتا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.