Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:34

زاخۆ.. پرۆژەیەکی گەورەی خزمەتگوزاری کۆتایی هات

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە شار و شارۆچکەکان، لە ماوەی رابردوودا تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ لە گەڕەکی سەرهەڵدان دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی خزمەتگوزاری و بە چەند قۆناغێکی کارکردن تێیدا، ئێستا دوا قۆناغی پرۆژەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
پرۆژەی تۆڕی ئاو و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی سەرهەڵدان لە زاخۆ، لەسەر پێشینەی شارەوانی و ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆوە جێبەجێ کرا.
پرۆژەکە پێکهاتووە لە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لەگەڵ دروستکردنی دیواری پاڵپشت، هەروەها قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک شەقام و کۆڵان کە 400 مەتر کاری قیڕتاوکردن و 350 مەتریش کۆنکرێتکردن ئەنجامدراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.