Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:52

بەرزە پەستانی خوێن نیشانە و مەترسییەکانی بزانە..!!

کوردستان TV
100%

بەرزە پەستانی خوێن (زەخت) بریتیە لەبەرزبونەوەی پەستان لەخوێنبەرەكان ئەو بۆریچكانەی خوێن لەدڵەوە دەگوێزنەوە بۆخانە و شانەكانی لەش و نەخۆشیەكی درێژخایەنە لەسەرانسەری جیهان.

پەستانی خوێن بەشێوەیەكی ئاسایی بریتیە لەو جیاوازی پەستانەی  نێوان  ئەو خوێنەی دڵ پاڵی پێوە دەنێت (سیستۆلیك) و ئەو هێزەی  لەدیواری  خوێنبەرەكان ڕووبەڕووی ئەو پەستانی دەبێتەوە (دایستۆلیك).

پەستانی خوێن: بەئامێرێك دەپێورێت پێی دەوترێت (سفیگمۆمانۆمیتر) و بەیەكەی  (ملم جیوە) دەپێورێت  بەشێوەیەكی ئاسایی بەم شێوەیە:
سیستۆلیك = 120
دایستۆلیك = 80
واتە: 80/120
بەرزەپەستانی خوێن: ئەگەر سیستۆلیك لە (140) زیاتر بێت و دایستۆلیك لە (90) زیاتر بێت.

بەرزە پەستانی خوێنی سەرەتایی ( primary hypertension)،ئەم جۆرەیان (95%) حاڵەتەكانی  بەرزە پەستانی خوێنە، ئەم جۆرەیان لەبەرزە پەستانی خوێن تائێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نیە كەدروستی بكات، بەڵكو ووردە ووردە بەتێپەڕبوونی ساڵ دروست دەبێت.
بەرزە پەستانی  خوێنی دووەمی: (secondart hypertension) ئەم جۆرەیان  5% حاڵەتەكانی  بەرزە پەستانی خوێنە  ئەم جۆرە لەبەرزە پەستانی  خوێن بەهۆی  هەندێك  نەخۆشی دیكەوە دروست دەبێت،ئەم جۆرە لەبەرزە پەستانی خوێن لەپڕ دروست دەبێت.

هۆكارە مەترسیدارەكانی توشبوون بەبەرزەپەستانی خوێن:

1-تەمەن: بەرزە پەستانی خوێن لەگەڵ زیاد بوونی تەمەن زیاددەكات لەئافرەتان، زیاتر دوای نەمانی سوڕی مانگانە، بەڵام لەپیاوان    لەتەمەنی  دوای (40) ساڵیەوە ڕوو دەدات.
2- ڕەچەڵەك: بەرزە پەستانی خوێن زیاتر لەڕەش پێستەكاندا هەیە بەبەراورد  بەسپی پێست، دەرەنجامە مەترسیدارەكانی  بەرزە پەستانی خوێنیش وەك (جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك) زیاتر لەڕەشپێستەكان ڕوو دەدات.
3- بوونی بەرزە پەستانی  خوێن لەخێزانەكان: ئەو كەسانەی  بەرزە پەستانی  خوێن  لەباوك و باپیران ودایك و داپیرانیان هەیە زیاتر تووش دەبن لەو كەسانەی  كەبەرزە پەستانی خوێن  لەخێزانەكانیان نیە.
4-قەڵەوی وكێش زۆری: ئەوكەسانەی زیاتر  قەڵەون زیاتر تووشی بەرزە پەستانی خوێن دەبن، چونكە ئەو كەسانەی قەڵەون پێویستیان بەخوێنی زیاترە بچێت بۆشانە و خانەكانی لەشیان بۆپێدانی ووزە بۆ ئەو خانانە، لەبەر ئەوە هەتا بڕی  خوێنیش  زیاتر بەبۆری خوێندا بڕوات پەستانیش  زیاتر دەبێت لەسەر ئەو بۆریە خوێنە.
5- وەرزش نەكردن و كەمی جووڵە: ئەوكەسانەی كەناچالاكن  و وەرزش ناكەن وناجوڵێن زیاتر ئەگەری تووش بونیان  هەیە بەبەرزە پەستانی خوێن.
6- جگەرەكێشان: ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن زیاتر ئەگەری  توشبوونیان  هەیە بە بەرزە پەستانی خوێن ،چونكە ماددەی كیمیایی و ونیكۆتینی ناو جگەرە لەبۆری  خوێنەكان  دەنیشن و دیواری  خوێنبەرەكان تەسك دەكەنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی  خوێن.
7-خواردنی سوێر:ئەو كەسانەی  خواردنیان سوێرە و سۆدیۆمی  زۆر تیایە ئەگەری توش بوونیان بەبەرزە پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.
8- كەمی پۆستاسیۆم: ئەو كەسانەی  لەخواردنیان  بڕی پێویست  پۆتاسیۆم  وەرناگرن ،چونكە پۆتاسیۆم  هاوسەنگی سۆدیۆم  ڕادەگرێت  لەلەشدا ئەگەر بێت و بڕی پێویست پۆتاسیۆم  وەرنەگرێت  لەخواردنەكان ئەوا سۆدیۆم  لەخانەكاندا بەرزدەبێتەوە ولەئەنجامدا پەستانی خوێن زیاد دەكات.
9-ئەو كەسانەی لەخواردنیان بڕی پێویست ڤیتامین دی وەرناگرن، چونكە ڤیتامین دی كاردەكاتەسەر ئەو ئەنزیمانەی كە گورچیلە دورستی دەكات و كاریگەری  لەسەر پەستانی خوێن هەیە.
10-خواردنەوەی ئەلكهول: بەتێپەڕبوونی كات خواردنەوەی  ئەلكهول  كاردەكاتە سەر دڵ و تێكی دەشكێنێت، خواردنەوەی  ئەلكهول  والەلەش دەكات جۆرێك هۆرمۆن برێژێت كەپەستانی خوێن  بەرزبكاتەوە.
11- سترێس و نیگەرانی: بوونی سترێس و نیگەرانی دەبێتە هۆی زیاد بوونی پەستانی خوێن.
12-هەندێك حاڵەتی درێژخایەنی تر وەك: زیادبوونی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەلەش، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی گورچیلە.


سه‌رچاوه‌ - ته‌ندروستی سلێمانی 

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.