له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لە دووەم رۆژی جەژندا، بەھۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە نزیک محاویلەی ژمارە یەکی وێستگەی گۆڕینی ڤۆڵیتەی 132/33/11 کەی ڤی پارک، 6 فیدەری 11 کەڤی لە کار کەوتن.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت، تیمەکانی ئاگركوژینه‌وه و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و نەیانھێشت زیان بە محاویلەکە بگات، بەڵام بەشێکی زۆری کێبڵەکانی سووتان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: تیمەکانی چاککردنەوەی وێستگەکان بۆ ئەوەی کە ھاووڵاتیان لە رۆژانی جەژندا بێ کارەبا نەمێنن، دەستیان بە كارخستنهوهی محاویله‌ی ژماره یه‌كی وێستگه‌كه و ته‌حویل كردنی 6 فیدهرهكهیان کرد كه كێبلهكانیان سووتاوه.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: ھەر ئەمڕۆش کێبلەکانی چاک کرانەوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.