Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:58

هاتووچۆی هه‌ولێر: له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا 12 که‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22 ى 7 ى 2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:  شه‌وى ڕابردوو، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - مه‌خموور له‌ نزیك پیرداود، ئۆتۆمبێلێكى لانسه‌رى تایبه‌ت ئۆپڵێكى تێكچووى ڕاده‌كێشا، شۆفێره‌كه‌ى له‌ناكاو ویستى به‌ ئاراسته‌ى هه‌ولێر پێچ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ لانسه‌ر و ئۆپڵه‌كه‌ بوونه‌ هۆى داخستنى ڕێگاكه‌، له‌و كاته‌دا تاكسییه‌كى كۆرۆلا له‌ دوایان هات و خۆى پێیاندا كێشا، له‌ ئه‌نجامدا شۆفێرى هه‌رسێ ئۆتۆمبێل بریندار بوون.

گوته‌بێژی هاتووچۆ راشیده‌گه‌ێنێت، له‌ دواى ڕووداوه‌كه‌ خه‌ڵك بۆ به‌هاناوه‌چوونى برینداره‌كان و بۆ سه‌یركردنى ڕووداوه‌كه‌، له‌سه‌ر شه‌قام كۆ بوونه‌وه‌، دوو خوله‌ك دواتر، ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى ئه‌ڤیۆى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ى نه‌ناسراو كه‌ پێده‌چێت زۆر خێرا بووبن، خۆیان به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا كرد، كه‌ له‌ شوێنى ڕووداوى یه‌كه‌م كۆ ببوونه‌وه‌، به‌مه‌ش سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، نۆ كه‌سیش بریندار بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.