له‌باره‌ی دیاریكردنی رێككه‌وتی كۆتایی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆ ده‌بنه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن رایگه‌یاند سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی رێككه‌وتی كۆتایی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه.
فوئاد حوسێن له میانی ههڤپهڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراق رایگه‌یاندووه كه كازمی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بایدن 23ی تهمووز ده‌چێته واشنتۆن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دیاریكردنی رێككه‌وتی كۆتایی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كازمی چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی "دیالۆگی ستراتیجی" رێك ده‌خات. ئه‌مه دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیجی ده‌بێت و رێككه‌وتی كۆتایی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دیاری ده‌كرێت.
فوئاد حوسێن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق نییه و سه‌ربازانی ئه‌مریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌مێننه‌وه و گوتیشی: "ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن به پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی پێشوو له ره‌وشی عێراق تێ ده‌گات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.