Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:46

گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، چی دەکەیت ئەگەر شتێکی وا بەسەر تۆدا هات ، ئاگاداری ئەم خاڵە گرنگانە بە

کوردستان TV
100%


گڕگتنی ئۆتۆمبێل زۆر روونادات بەلام ئەگەر رووبدات حاڵەتێکی ترسناک و کوشندە دروست دەکات، بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2015 لە ئەمریکا 174.000 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل ڕوویداوە کە تیایدا 445 کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئاگاداری ئەم خالە گرنگانە بە
لەکاتێکدا هەندێک لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پێکدادانەوە ڕوودەدەن، بەڵام زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی بوونی کێشەیەکی کارەبایی یان بوونی کیشە لە سیستەمی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەدا ڕوودەدات، باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتانە ئەوەیە کە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێڵەکەت بیت و پشکنینی تەواوی بۆ بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک هەبوو چارەسەری بکەیت، بەم بۆنەیەوە پێویستە ئاگاداری ئەم خالە گرنگانە بیت کە ئەگەر چارەسەری نەکەیت ئەگەری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر دەبێت.
 سووتانی بەردەوامی فیوزەکان
 لێچوونی ڕۆن لە ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتی گۆڕینی ڕۆن.
ڕۆن یان هەر ماددەیەکی شلی تر کە لێچوونی هەبێت لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەتدا.
وایەری خراپ بوو، پچڕاو یان وایەری ڕووت.
بوونی دەنگی زۆر بەرز لە سیستەمی ئاگزۆزدا
ڕوودانی گۆڕانکاری زۆر لە گێچی بەنزین و ڕۆن و پێوەری گەرمی مەکینە (حەماوە)
نەمانی سەری ڕۆنی مەکینە لە فیلتەری ڕۆنەکەدا
بوونی جاین و سۆندەی ڕزیو یان دڕاو.

چۆن کاردانەوە دەکەیت
ئەگەر بۆنی دووکەڵت کرد یان پریشکی ئاگرت بینی لە ئوتومبیەکەتدا، ئەگەر بزانیت چی ئەکەیت ڕەنگە ڕێگربیت لە ڕوودانی برینداری و ژیانێک ڕزگار بکەیت، زۆر گرنگە هێمن بمێنیتەوە بەڵام خێرا کردارەکان ئەنجام بدەیت.
ئەوەت بیربێت کە زیاتر ئاگر لە بەشەکانی تری ئۆتۆمبێلدا ڕوودەدات وەک لە ناو مەکینەدا، رەنگە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا ڕووبدات، نزیکی تایەکان و سیستەمی وەستاندن، لە داشبۆرد و ڕەنگە لەناو ئۆتۆمبێلەکەشدا. لە ڕاستیدا، گڕگرتن کاتێک لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا ڕوودەدات لە هەموو جۆرەکانی تر ترسێنەرترە بە هۆی نزیکیت لە دووکەڵ و ئاگرەکە.
ڕێکخراوی نێودەولەتی بۆ سەلامەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پیشنیار دەکەن لەکاتی گڕگرتن لەکاتی شۆفێریدا.
 گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دابگیرسێنەو خێرا بچۆرە سەلامەتترین شوێن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنیت، جا چی لە لایەکی شەقامەکە بێت یان ناوەڕاست.
ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنەو مەکینەکە بکوژێنەرەوە.
هەموو سەرنشینەکان دابەزێنە، مەهێڵە هیچ کەسێک بگەڕێتەوە ناو ئوتومبیلەکەی بۆ هێنانی شت و مەکە تایبەتەکانی.
بەلایەنی کەمەوە 30 مەتر دوور لە ئۆتۆمبێلەکە بوەستە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە گڕ و پریشکی ئاگرەکە و مەهێڵە خەڵکی تریش نزیک ببنەوە  لە ئاگرەکە.
پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە پۆلیسی بەرگری شارستانی.
ئەگەر قەرەباڵغی ڕوویدا داوای هاوکاری لە خەڵک بکە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
بەشێوەیەکی گشتی پێویست ناکات خۆت هەوڵی کۆنترۆل کردنی ئاگرەکە بدەیت (ئەگەر کەم بێت ئاساییە، بەڵام گەر ئاگرەکە زیادی کرد دوور بکەوەرەوە) کردنەوەی دەرگاو لابردنی سەری بانزین دەبنە هۆی زیادکردنی ئاگرەکە چوونکە هاتووچۆی هەوا زیاتر دەکات.
ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی
 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.