Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:46

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوه‌ڕۆى هەولێر: بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ئاوی ئیفراز گیراوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، پڕۆژی ئاوی ئیفرازەکان بە ناچاری گیراونەتەوە.
 راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌ پێویست بە نیگەرانی ناکات و بابەتەکە ئاساییە و بۆ چەند کاتژمێرێکە،  بابەتەکە پەیوەندی بە شکانی بۆری و کێشەی ته‌کنیکی نییە، بەڵکوو چەند کاتژمێرێک ئاو دەگیرێتەوە، تاوەکوو شێلووی ئاوەکە دادەبەزیت، دواتر ئاو بۆ پڕۆژەکانی ئیفراز دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر پێشبینی ده‌كات بۆ کاتژمێر 9ی ئەمشەو ئاستی شێلوویی ئاو کەم ببێتەوە و بتوانن ئاو بەربدەنەوە.
شەوی ڕابردوو لە  راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاوی کردەوە: بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاو شێلوو دەبێت و دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان، داواکارین دەست بە ئاوه‌وە بگرن، تا چارەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.