Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:59

سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری سەدر لە بەغدا دەکات

ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی له‌ په‌یامێكیدا ئیدانەی هێرشە تیرۆريستییەکەی سەر شاری سەدر لە بەغدا دەکات و رایده‌گه‌ێنێت: ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد، تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەكەم كە دوێنێ لە بازاڕێكی شاری سەدر لە بەغدا كرایە سەر هاووڵاتیانی بێ تاوان كە لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن.

ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و، لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەکەم. دڵم لەگەڵ خەم و ئازارەکەیانە و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.