Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:58

داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی میللی وه‌حیلات له‌ ناوچه‌ی سه‌در-ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ رێگای یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانییه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تلیگرام راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی به‌ناوی ئه‌بو هه‌مزه‌ عێراقی به‌ پشتێنیه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌ك ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ بازاڕی میللی وه‌حیلات له‌ ناوچه‌ی سه‌در رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای كرده‌ ئامانج كه‌ به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستییه‌كانی جه‌ژنی قوربان روویان له‌ بازاڕه‌كه‌ كردبوو.

به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ئێستا 35 كه‌س كوژراون و 60ی دیكه‌ برینداربوون.

دوای به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ده‌كردووه‌ كه‌ ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و بازاڕه‌ میللیه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری له‌ ئه‌ستۆدابووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.