Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:59

په‌رله‌مانتارێک: چه‌ند فراکسیۆنێکی تر نیازی کشانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

کوردستان TV
100%

له‌ دوای موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا راگه‌یاند چه‌ند فراكسیۆنێكی تر هه‌ن به‌هه‌مانشێوه‌ نیازی كشانه‌وه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ گومان ده‌كرێ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت كه‌ په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ هاوشێوه‌ی موقته‌دا سه‌در چه‌ند فراكسیۆنێكی تریش هه‌ن نیازیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن بكشێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و فراكسیۆنانه‌ له‌ بنچینه‌وه‌ دژی ئه‌وه‌ بوون هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی كاتێك سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند: دۆخی سیاسیی له‌ وڵاتدا شێوا بۆیه‌ گومان ده‌كرێ هه‌ڵبژاردن به‌هۆیه‌وه‌ له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دوابخرێت.

شیاوی باسه‌ له‌ پانزه‌ی ئه‌م مانگه‌دا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕاگه‌یاند.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.