Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:43

قڵێجدارئۆغڵو بۆ جیهان: وه‌کو ئه‌ردۆغان سه‌یری من مه‌که‌ن

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری ( جه‌هه‌په‌) كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه‌ ئاراسته‌ی رای گشتی جیهانی كردووه‌ گوتوویه‌تی: وه‌كو ئه‌ردۆغان نییه‌ و وڵاته‌كه‌ی ناكاته‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران.
قڵێجدارئۆغڵو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: من نه‌سڵی قوای میللییه‌م، سه‌ربازی خۆم ناشێنمه‌ شوینێ سه‌ربازی هیچ وڵاتێك كه‌ لێ هه‌ڵهاتووه‌ و وڵاته‌كه‌م ناكه‌مه‌ به‌ندیخانه‌ی كراوه‌ بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان.
قڵێجدارئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌ردۆغان نییه‌ و باجیهانیش به‌وچاوه‌ی كه‌ سه‌یری ئه‌ردۆغانی كردووه‌ سه‌یری نه‌كات. ناوبراو نووسیویه‌تی: كه‌ من هاتم خۆتان بۆ گفتوگۆیه‌كی چڕ و توند ئاماده‌ بكه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.