بهرێوهبهرایهتی چاكسازی گهورانی ههولێر روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت:
لەماوەی ڕابردوو یەکێک لە سزادراوانی ناو چاکسازی گەوراندا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لێدوانی بۆ کەناڵێکی ڕاگەیاندن دابوو بۆیە لێرەوە ئێمە دەمانەوێت ڕوون کردنەوەیەک بدەین و سەرلەبەری ئەو زانیارییە ناڕاستانەی نێو ئەو لێدوانەی ناوبراو ڕەت بکەینەوە بۆئەوەی ڕاستی نەشێوێندرێت و ڕای گشتی لێ ئاگاداربێت کە بابەتەکان بەم شێوەیهی خوارەوەن:
- لە چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئێستادا کەمتر لە (290) سزادراو بوونی هەیە پێچەوانەی ئەوەی ئەو سزادراوە باسی دەکات کە سەرووی 400 سزادراو بێت کە ئەم زانیاریە تەواو دوورە لەڕاستی .
- دەربارەی ئەو سزادراوانەی کەوا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون خۆشبەختانە لەئێستادا قۆناغی کەرەنتین (14) ڕۆژییان تێپەراندووە و تەندروستیان جێگیرە وەک هەموو سزادراوانی .
- بۆ زانیاری ڕای گشتی و خانەوادەی بەڕێزی سزاداوان بەتایبەت لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر بنکەیەکی تەندروستی کە تاقیگە و دەرمانخانەیەکی تەواو لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ستافێکی تەندروستی بۆ زۆربەی بەشە پزیشکیەکان بوونیان هەیە کە بەردەوام هەماهەنگن و لەسەر هێڵن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک مانگی سوور و خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ زیاتر چاودێری کردنی باری تەندروستی و دەروونی سزادراوان و دابین کردنی پێداویستی بۆ سزادراوان .
- هەر لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر هەموو خزمەت گوزاریە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ سزاداراوان بەردەست کراوە وەک بوونی مارکێت بۆ بەردەست خستنی پێداویستیەکانیان و دابین کردنی شوێنی حەوانەوە پاڵپشت بەسیستەمی ساردی و گەرمی بە ستانداردی هەموو چاکسازیەکانی ناوچەکە و جیهان و لەگەڵ سێ ژەم خواردنی تەندروست لەژێر چاودێری لیژنەی تەندروستی وە هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوام لە ئێستادا سزادراوان دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆن پەیوەندی بە کەس و کاریان بکەن و گرنگی تەواو بەلایەنی تەندروستی و دەروونیان دراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.