وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی دیكەی ڤایرۆسی بەناوی تای خوێنبەربوون دەدات كە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕوونیشی كردۆتهوه هیچ چارەسەر و ڤاكسینێكی نییە و تا ئێستا سێ كەس بەو نەخۆشییە مردوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نەخۆشییەكی ڤایرۆسی بەناوی (تای خوێنبەربوون) بڵاوبۆتەوە، كە بەهۆیەوە سێ كەس مردوون، یەكێكیان لە بەغدا و دوو كەسەكەی تر لە زیقار بوون و گومانی دوو حاڵەتی هاوشێوە لە ئەنبار دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە هیچ چارەسەرێك و ڤاكسینێكی نییە و بەڕێژەی شهست له سهدا دەبێتە هۆی مردنی كەسی تووشبوو.
لای خۆیەوە هەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری بەشی بەرگری جەستەیی لە وەزارەتی تەندروستی به ڕۆژنامەی ئهلعێراقیەی فەرمی ڕاگەیاندووە، بەهۆی نزیك بوونەوەی جەژنی قوربانەوە پێویستە زۆر بە وریایی و هۆشدارییەوە هاووڵاتیان مامەڵە بكەن لەگەڵ نەخۆشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون مەترسیداره و نهخۆشییهكی گوازراوهیه.
ئاماژهی بهوهشكردووه كەسی تووشبوو، تووشی تایەكی بەرز و خوێنبەربوون و هەستیاری دەكات و ئهو دۆخهی بۆ ماوهی ده رۆژ بهردهوام دهبێت، زۆربەی كاتیش ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن بەڕێژەی شهست له سهدا ئەگەری مردنیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.