Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:48

د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی: پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرسی جینۆسایدناساندنی ئێزدییەکان کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


بریاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشمه‌ 15-7-2021 ، په‌رله‌مانی  پەرلەمانی بەلجیکا لەسەر پرسی بە جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان کۆببێته‌وه‌ و دەنگ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان بدات.

دکتۆر دلاوەر خالید ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی به‌لجیكا له‌سه‌ر پرسی به‌جینۆساید ناساندنی ئێزدییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتر ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگی  له‌سه‌ر بده‌ن.
 راشیگه‌یاند: چاوه‌روان ده‌كرێت ده‌نگدانه‌كه‌ به‌بێ كێشه‌ تێبپه‌ڕێت و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی نێو فراكسیۆنه‌كانیش خۆشبه‌ختانه‌ ئاماده‌ن، ده‌نگ  له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بده‌ن.

د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌ی گوتیشی: له‌گه‌ل حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و داد تاوتوێی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ كراوه‌ و كه‌تێیدا چه‌ند خاڵێكی گرنگی تێدایه‌ وه‌ك نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتوون.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ، راشیگه‌یاند: ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌كه‌س و كاریان بوونه‌ته‌ قوربانی ، هه‌روه‌ها دادگای تاوانباران بكرێت له‌دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه‌ .

د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی داوا له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كات، ببێته‌ ئه‌ندام له‌ ئای سی سی ( دادگای نێوده‌وڵه‌تی ) كه‌ تا ئێستا عێراق ئه‌ندام نیه‌ ، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: داوا له‌حكومه‌تی به‌لجیكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كاری زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی جینۆساید كردنی ئێزدییه‌كان زیاتر بناسرێت و له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه‌ دانی پێدا بندرێت  و هاوكاری قه‌ره‌بووی كه‌س و كاری قوربانیانیش بكرێت و ئه‌و كه‌س و ئافره‌تانه‌شی تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن چاره‌نووسیان دیاری بكرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی لای داعشن بگه‌رێندرێنه‌وه‌ بۆ نێو خانه‌واده‌ و كه‌س و كاریان.


فه‌رمان عه‌لی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.