به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، 256 سه‌ربازی سوپای توركیا به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی باكووری سووریا به‌ڕێكران كه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی داگیركراوه.
رێوڕه‌سمی بهڕێكردنهكه له فه‌رمانده‌یی فه‌وجی كۆماندۆی جه‌ندرمه‌ی سیلڤان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆلۆنێل فاتیح یڵماز، فه‌رمانده‌یی فه‌وجی كۆماندۆی جه‌ندرمه‌ی سیلڤان، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و به‌سه‌ربازه‌كانی راگه‌یاند: باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه كه ئێوه‌ش وه‌ك كارمه‌ندانی پێشوو كه پێشتر ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ركه‌كه‌تان به‌جێده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.