دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سیاسه‌تمه‌دارێكی پێشووی ئاكه‌په‌ی وه‌كو سه‌رۆكی زانكۆی بۆغازچی ته‌عین كرد، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان مشتومڕێكی یه‌كجار زۆری لێكهوتهوه.
خوێندكارانی زانكۆی بۆغازچی و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئاكادهمیسیهن ومامۆستایانی زانكۆكانی توركیا له دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بۆماوه‌ی 2 مانگیش خۆپیشاندان له زانكۆی بۆغازچی به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی پێشووی ئاكه‌په كه ناوی مهلێح بۆڵوویه و به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان كرابوو سه‌رۆكی زانكۆكه، له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكارانی زانكۆی بۆغازچی و ئاكادهمیسیهنهكانی توركیا كردبوو. سه‌ره‌ڕای داواكاری خوێندكاران بۆ له‌كار لادانی مهلێح بۆڵوو،به‌ڵام ئه‌ردۆغان سوور بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، دواجار، شه‌وی رابردوو ئه‌ردۆغان به‌بڕیارێكی له ناكاو مهلێح بۆڵووی له‌و پۆسته دوور خسته‌وه.
مهلێح بۆڵوو له توركیا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ره شهڕهنگێِزهكه ده‌ناسرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌و خۆپیشانده‌رانه كردبوو كه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان كردبوو.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.