دكتۆر یفگینی بریون ، پسپۆر له مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا ،جه‌خته له‌وه ده‌كاته‌وه جگه‌ره‌كێشان له كه‌ش و هه‌وای گه‌رم دا ، به‌هۆی كاریگه‌ری ژه‌هرداری توتن،زیانی بۆ سه‌ر جگه‌ره‌كێش زۆر زیاتره.
ئه‌م پسپۆره پزییشیكه ده‌ڵێت" جگه‌ره كێشان له هه‌ركاتێكی ساڵدا بێت ،زیانی ده‌بێت، به‌ڵام له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم زیانی زۆر زیاتره ،چونكه له كاتی گه‌رمادا ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره ده‌كێشێن پاڵه‌په‌ستۆی گه‌وره له‌سه‌ر دڵ وخوێن به‌ره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" كاریگه‌ری ژه‌هری توتنی كلاسیك و ئه‌لكترۆنی زیاد ده‌بێت ، به‌گشتی زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ده‌گه‌یه‌نێت ، چونكه فاكته‌رێكی مه‌ترسیداره بۆ سییه‌كان ، له ئه‌نجامیشدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان زیاتر ده‌بێت ".
دكتۆره پسپۆره‌كه ده‌ڵێت" جه‌سته‌ی مرۆڤ له ئه‌نجامی جگه‌ره كێشان تووشی كه‌م بوونی ئۆكسجین ده‌بێت ، بێ ئه‌وه‌ی دركی پێ بكات و له جگاره‌كێشان به‌رده‌وام ده‌بن ، له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری و مه‌ترسی ژهری توتن زیاد ده‌بێت ، له ئه‌نجامدا به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین له‌كه‌ش و هه‌وای گه‌رم مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ،له هۆش خۆی ده‌چێت ، تووشی گرژی ده‌زووله‌ی مێشك ده‌بێت ، زۆر جاریش تووشی سكته‌ی دڵ سكته‌ی مێشك ده‌بێت ".
له كۆتاییدا ئه‌و دكتۆره ده‌ڵێت" هیودارم گه‌رمی ، فاكته‌رێك بێت بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا نه‌تان توانی داوای هاوكاری له كه‌سانی پسپۆر بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارت له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.