Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:25

قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی 2 شوێن داده‌خات

کوردستان TV
100%


له‌هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ و به‌هۆی دانانی خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌به‌رتیشكی خۆر و شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز، قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ماركێت داده‌خات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2021.7.13) له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانیان كرد.
لە هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه هاوبه‌شه‌‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، زیاتر لە (194) شوێنیان بەسەرکردوەتەوە لەو ژمارە تەنها هه‌شت پسوڵه‌ی سەرپێچی‌ و یەک پسوڵەی ئاگادارکردنەوە تۆماركراوه، هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دانانی خواردن و خوادنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەرتیشکی خۆر، لە گەڕەکی کانی كورده‌ی شاری سلێمانی، هه‌ردو مارکێتی (ژیا، چناران)ـیان داخستوە، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی بڕێك كاڵاوشمه‌ك و 
خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو‌.
بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی، پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات، بەرزی پلەی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات.
له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، قائیمقامیەتی سلێمانی دوكان، ماركێت، كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئاو، كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و هەمو شوێنەکانی دیكه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌به‌ر تیشكی خۆر و شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز عه‌مبار نه‌كه‌ن و نه‌گوازنه‌وه‌ بەپێچەوانەوە شوێنەکانیان روبەڕوی داخستن و بەرامبەر خاوەنەکانیشیان رێکاری یاساییان دەگرنەبەر.
له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.