له بوودجه‌ی گشتیی عێراق 65 ملیار و 682 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی ته‌رخان كراوه. ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوودجه‌كه په‌سند كرا .
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی كه له بوودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق ته‌رخان كراوه، په‌سند كرا.
راشیده‌گه‌ێنێت: بوودجه‌كه 65 ملیار و 682 ملیۆن دیناره له‌و بڕه 61 ملیار و 972 ملیۆن دینار بوودجه‌ی پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه و، 12 ملیار و 546 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان پاره بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوودجه‌كه په‌سند كراوه، به‌هیواین تاكوو مانگی 12 ته‌واوی پڕۆژه‌كان ڕۆیشتبنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆتایدا زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێـت: به‌پێی داواكاریی ناوچه‌كانە، به‌ڵام به‌گشتی هه‌موو ئەو پڕۆژانەی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت کە خزمه‌تی گشتی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.