Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:52

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی یاسای بودجە دەکات

کوردستان TV
100%


لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی  کوردستان ئاماده‌كاریی بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌باره‌ی 200ملیار دینارەکەش  بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13-7-2021 لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.

لە ڕاگەیاندراوەکەی لێژنه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و داهاته‌كان و باج و هاتنی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالیی عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا.

لیژنەی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه‌، بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێمی کوردستان به‌ لیژنه‌كە بدات، هه‌روه‌ها حكوومەت ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ و میكانیزمی خه‌رجكردنی بداته‌ لیژنه‌كه‌

لیژنەی دارایی په‌رمانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت:  بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، بڕیار درا ئاماده‌كارى بكڕێ بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.