کەمال محهمهد ساڵح ،وەزیری کارەبا، بارودۆخی کارەبای پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو دەڤەرەکە تاوتوێ کرد و گوتی:
1- پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەتایبەتی بەشی دابەشکردن قوناخی باشی بڕیوە و لە کۆتا ساتەکانی بڕیاردان دایە، کە یەکێ لە خواستەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا بووە.
2- پێوەری زیرەک توانیویەتی بەشێکی زۆری کارەبا کۆنترۆڵ بکات، بەتایبەتی لە بواری دەستنیشانکردنی جۆری سەرپێچییەکان و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر کارەبا، کە لە ماوەی شەش مانگدا، لە %49 بۆ 38% دابەزیوە.
3- دەرەنگ پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی، بە یەکێ لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەستنیشانکرا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی وەزارەت.
4- لە ماوەی هەر سێ مانگێکدا، هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت و کەموکورتییەکان دەستنیشان دەکرێن و رێکاری پێویست بەرانبەر کەمتەرخەمییەکانیش دەگرێتە بەر.
5- بە هاوکاری هێزەکانی ناوخۆ، هەڵمەتێکی فراوانی نەهێشتنی سەرپێچی لە تەواوی پارێزگا، قەزا و ناحیەکان دەستپێدەکات.
6- هەرێمی کوردستان کارەبای لە تورکیا هاوردە نەکردووە، بەڵکو عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبا هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.
7-کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک بە هۆی زۆر بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاوبەشانەوە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەکێک کەم دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.