Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:06

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌ ده‌ستگیرکرا که‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌که‌ی دزیبوو

کوردستان TV
100%

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژبه‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی دزیبوو و به‌ره‌و توركیا رایكردبوو.

یه‌حیا ره‌سول له‌ رایگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: مسته‌فا كازمی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی عه‌قید خالد موفره‌جی كردووه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاروباری جه‌نگاوه‌رانی دزیبوو.

وته‌بێژبه‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به‌هاوكاری لایه‌نی توركی ئه‌نجامدراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.